سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین: سەرۆكوەزیران بە بایەخەوە لە ڕانیە دەڕوانێت

شەیری بکە لە:
سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین: سەرۆكوەزیران بە بایەخەوە لە ڕانیە دەڕوانێت

وێنەی پردەكە- رومێل عەلی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بەرپرسی ئیدارەی ڕاپەڕین دەلێت، پرۆژەی پردی ڕانیە - بنگرد ستراتیژییە و بەستنەوەی ئیدارەی ڕاپەڕینە بە پارێزگای سلێمانییەوە.


لێدوانی فەرمی: هیوا قەرەنی، بەرپرسی ئیدارەی ڕاپەڕین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پرۆژەی پردی ڕانیە-بنگرد پرۆژەیەکی ستراتیژییە و هەر سێ دەڤەری پشتدەر و بتوێن و مەرگە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هاوکات ئیدارەی ڕاپەڕین بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە.


زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران بارزانی گرنگی بەم پرۆژەیە داوە، لە کاتی دانانی بەردی بناغەی ئامادەبووە، ئێستاش ئامادەبوونی بەرزدەنرخێنین و جێگای بایەخە.


بۆچی گرنگە: پرۆژەکە لە ڕووی بازرگانی و ئابوورییەوە کاریگەری زۆری هەیە، لە لایەکی دیکەش ئەو فشارەی لە 15ساڵی ڕابردوودا هەبووە کەم دەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان