سەرۆکوەزیران بارزانی پردی دەربەندی ڕانیەی کردەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی پردی دەربەندی ڕانیەی کردەوە

سەرۆکوەزیران بارزانی- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی ڕانیەی کرد و بەڵێنەکەی بەجێگەیاند، پردی ڕانیە - بنگردی کردەوە.


وێنە گەورەکە: یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکان لە دەڤەری ڕاپەرین بریتییە لە دروستکردنی پردی  دەربەندی ڕانیە، کە دەڤەری ڕاپەڕین بە دووکان وسلێمانی و ناحییەی بنگرد و دەیان گوندی ناوچەکەوە دەبەستێتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانییەوە کرایەوە.


بۆچی گرنگە: ئەو پردە یەکێکە لە پردە ستراتیژییەکان لە دەڤەری ڕاپەڕین و سوودێکی گەورەی بازرگانی و کشتوکاڵی بۆ دەڤەرەکە هەیە، ئاسانکاری زۆر دەکات بۆ هاتووچۆی هاوونیشتییمانیان بۆ گەیشتن بە شوێنە دوورەکان و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پردەکە ڕێڕەوێک دەبێت بۆ هاتووچۆی هاوونیشتیمانییان لە ناوچەکەدا و ڕۆژانە سەدان ئۆتۆمبێل و هەزاران هاوونیشتیمانی ڕاستەوخۆ لێی سوودمەند دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: