هێرش بۆسەر خواردنگە ئەمریکییەکان لە بەغدا بەردەوامە

شەیری بکە لە:
هێرش بۆسەر خواردنگە ئەمریکییەکان لە بەغدا بەردەوامە

یەکێک لەو خواردنگانەی هێرشی کرایەسەر

ئاڤا نیوز

 

 

لە چەند کاتژمێری ڕابردوو بۆ جاری سێیەم بەشێک لەو خواردنگە ئەمرییکیانەی کە لقەکانیان دەکەونە شەقامی فەلەستین لە شاری بەغدا، کرانە ئامانج. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆمبێک بە خواردنگەی "lee's chili house" لە شەقامی فەلەستین لە شاری بەغدا تەقییەوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانی گیانی لێنەکەوتەوە".

 

لەلایەکی دیکە: دوێنێ زنجیرە ڕێستۆرانتەکانی (KFC) لە شەقامی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا بە بۆمبێک کرایە ئامانج، دوای چەند کاتژمێرێک هێرش کرایە سەر لقێکی دیکەی ئەو خواردنگەیە لە ناوچەی کەرادە و هێرشبەران کەلوپەلەکانی خواردنگەکەیان تێکشکاند.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زنجیرە خواردنگەکانی (KFC) و (chili house) و چەندانی دیکە کە خواردنی خێرایان تێدا پێشکەش دەکرێت، لقە سەرەکییەکەیان لە ئەمریکایە. لە ماوەکانی ڕابردوو بەشێک لە وڵاتان لقی (KFC)ـیان لە وڵاتەکانیان داخست، بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار کرابوون بەوەی پشتیوانی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: