لە ئیسرائیل تەقینەوە ڕووی دا

شەیری بکە لە:
لە ئیسرائیل تەقینەوە ڕووی دا

دیمەنی تەقینەوەکە- سکای نیوز

ئاڤا نیوز


پاسێک لەناو خاکی ئیسرائیل و لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون تەقییەوە، بەهۆیەوە کەسێک سووتاوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەیانیی ڕۆژی دووشەممە 27-05-2024 لە یەکتربڕی وۆڵفسۆن لە نێوان تێل ئەڤیڤ و هۆڵۆن پاسێک تەقییەوە و بەهۆیەوە ئاگر کەوتەوە، کەسێک بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن هیچ زیانێکی گیانی نەبووە تەنیا پیاوێکی 60 ساڵ سووتاوە و لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە شوێنی ڕووداوەکە چۆڵ کراوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.


زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەی پاسەکە نەزانراوە، بەڵام میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژە بۆ دەستی دەرەکی دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: