سعودیە ئەو کەسانە دەستبەسەر دەکات کە هەڵگری ڤیزەی حەج نین

شەیری بکە لە:
سعودیە ئەو کەسانە دەستبەسەر دەکات کە هەڵگری ڤیزەی حەج نین

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی سعودیە دەستی بە هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە کردووە، کە بە ڤیزەی بازرگانی و جۆرەکانی دیکەی ڤیزە گەشتی ئەو وڵاتەیان کردووە و دەیانگوازێتەوە شاری جەددە.

 

بۆچی گرنگە: لە هەرێمی کوردستان تەنیا چوار هەزار و 685 کەس مافی بەشدارییان لە حەجی ئەمساڵدا هەیە، بەڵام زیاتر لە 15 هەزار کەس بە ڤیزەی یەکساڵی و بەبێ مۆڵەت چوونەتە سعودیە و حەج دەکەن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند شەوێکە پۆلیسی سعودیە هەڵمەتێکی فراوانی بۆ سەر هۆتێل و ئەو پاسانەی هەڵگری حاجین، دەست پێکردووە و هەر کەسێک بە بێ مۆڵەتی حەج چووبێتە ئەو وڵاتە، دەستبەسەر دەکرێت و دەیانگوازێتەوە بۆ جەددە و لەوێ بەجێیان دەهێڵێت.

 

ئەمەش بزانە: بەشێک لەو کەسانەی دەگوازرێنەوە بۆ جەددە، جارێکی دیکە بە قاچاخ دەگەڕێنەوە بۆ مەککە، بەڵام بەشێکی دیکەیان دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.

شەیری بکە لە: