سکووپێکی ئاڤا دەبێتە پردی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا

شەیری بکە لە:
سکووپێکی ئاڤا دەبێتە پردی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا

وێنەی دکتۆر ئارام و هەڤاڵ ئەبوبەکر

ئاڤا نیوز

 

ئاڤا نیوز سکووپێکی لەسەر داهێنانی پزیشکێکی کورد کرد کە بە چاپکەری سێ ڕەهەندیی ئاوی سپیی چاو چارەسەر دەکات، ئەمەش دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

بۆچی گرنگە: ئاوی سپیی چاو، نەخۆشییەکی باوە لەنێو خەڵکی بەتەمەندا و کەسی تووشبوو کێشەی بینینی نزیک و دووری بۆ دروست دەبێت. داهێنانەکەی دکتۆر ئارام سەعید بە تێچوویەکی کەمتر و کوالێتییەکی باشتر کێشەی ئاوی سپیی چاو چارەسەر دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "سکووپێکی ئاڤا نیوز لەبارەی داهێنانەکەی دکتۆر ئارام سەعیدم دیت، لە ئەکاونتی فەرمیی خۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەگەڵ پیرۆزباییکردن، هاوبەشیم کرد".

 

ئەمەش بزانە: پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی گوت، ژمارەی دکتۆر ئارامم وەرگرت و پەیوەندیم پێوە کرد، جگە لە پیرۆزبایی، ئامادەیی خۆمان بۆ پشتیوانیکردنی دەربڕی، چ لە ئاستی داهێنانەکەی و زانست و زانکۆکەی، چ هاوبەشیکردنی پزیشکی و تەندروستی و پراکتیزەکردنی بەشێوەیەکی کردەیی لە نەخۆشخانەکانمان.

شەیری بکە لە: