ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردوومان دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردوومان دەکاتەوە

دیمەنی بۆردوومانکردنی دوو ناوچەی لوبنان و ئیسرائیل لە لایەن حیزبوڵڵا و سوپای ئیسڕائیل، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ئیسرائیل جارێکی دیکە پێگەکانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان بۆردوومان کردووە و بەو هۆیەوەش دوو کەس کوژران.

 

وێنە گەورەکە: حیزبوڵڵای لوبنانی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت و هاوپەیمانێکی سەرەکیی حەماسە. لەوەتەی هێرشی شەڕی غەززە دەستی پێکردووە، ئیسرائیل و حەماس یەکدی بۆردوومان دەکەن. 

 

زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشەکەی ئەنجام داوە و ماتۆڕسکیلێکی کردووەتە ئامانج و ڕایگەیاندووە لەم هێرشەدا دوو "تیرۆریستی" حیزبوڵڵای کوشتووە.

 

بۆچی گرنگە؟ تا دێت ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە لوبنان دەکوژرێن زیاتر دەبن. تاوەکو ئێستاش نزیکەی 436 کەس بەم هۆیەوە کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: