دیمەنێکی زاخۆ - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی کۆمپانیایەکی قەتەری لە هەرێمی کوردستانە، سبەی سەردانی زاخۆ دەکات بە مەبەستی پشکنین بۆ ئەو شوێنانەی کە بڕیارە قەتەر چەند پڕۆژەیەکی لێ جێبەجێ بکات.
وێنە گەورەکە: بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران بارزانی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 26-05-2024، کۆنسوڵگەریی گشتیی قەتەر لە هەولێر دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕێککەوتی 28-04-2024 شاندێکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە قەتەر، پێشنیازی جێبەجێکردنی 11 پڕۆژەی وەبەرهێنانیان بۆ کۆمپانیاکانی قەتەر کرد، ئێستا تاڕق خەلەف؛ سەرۆکی کۆمپانیان سەدارە هۆڵدینگ هاتووەتە هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: جگەرخوێن تاهر، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی گوت:دوای وردبینی و خەمڵاندنی قازانجی دارایی لە پڕۆژە گەشتیاریی و کشتوکاڵییەکان، تیمێکی تەکنیکی بۆ جێبەجێ کردنی سەردانی زاخۆ دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەو پڕۆژانەی بڕیارە جێبەجێ بکرێن؛ پڕۆژەی گەلی زاخۆی گەشتیاری، کە دەبێتە گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاریی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، دوو پڕۆژەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شارەکە لەسەر ڕووباری خابوور دروستدەکرێن، دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی بڕاندی خواردنگە جیهانییەکان، پڕۆژەی کۆرنیشی زاخۆ لە نزیک پردی دەلال.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێچووی ئەو پڕۆژانە لەسەر ئەرکی ئەو کۆمپانیا قەتەریانە جێبەجێ دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە