بە تۆمەتی بڕینی 97 داری سرووشتی هاووڵاتییەک دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
بە تۆمەتی بڕینی 97 داری سرووشتی هاووڵاتییەک دەستگیر دەکرێت

وێنەی بەشێک لە دارەکان- پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

ئاڤا نیوز


پۆلیسی دارستانی سەنگاو، کەسێکیان بە تۆمەتی بڕینی 97 داری سرووشتی دەستگیرکردووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەمان کە هاووڵاتییەک لە سنووری گوندی فەقێ مستەفا ژمارەیەک داری سرووشتی بڕیوەتەوە، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی سەنگاو گەیشتنە شوێنی دیاریکراو و ئەو هاووڵاتییەیان دەستگیر کرد.


زانیاریی زیاتر: جگە لە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، دەستیش بەسەر دوو مشاردا گیراوە کە دارەکانی پێ بڕیوەتەوە.


بۆچی گرنگە: دەستگیرکردنی ئەو کەسانە وادەکات زیانگەیاندن بە ژینگەی سرووشتی کەمتر ببێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان