وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کورد لە کەرکووک دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کورد لە کەرکووک دەستپێدەکات

دروێنەی گەنمی جووتیاران لە کەرکووک- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کورد لە سنووری کەرکووک دەستی پێکرد، ئەمڕۆ پشکنین بۆ زەوییەکان دەکرێت.


وێنە گەورەکە: بەهۆی ڕێگریکردن لە دروێنەی گەنمی جووتیارانی کورد لەلایەن سوپای عێراق، دروێنەی جووتیاران دواکەوت.


لێدوانی فەرمی: محەممەد ئیسماعیل، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان بە ئاڤا نیوزی گوت:"ناونووسینی جووتیارانی کورد دەستیپێکردووە و دوای پشکنینی زەوییەکانیان دەتوانن گەنمەکەیان ببەنە سایلۆکان".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ 400 هەزار تۆن لەدەرەوەی پلانی کشتوکاڵی لە کەرکووک وەردەگیرێت، بەرهەمی جووتیارانی کوردیش لە کەرکووک لەو چوارچێوەیەدا هەژمار دەکرێت، چونکە خاوەنی تاپۆی زەوییەکان نین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: