دەستەی دەستپاکیی عێراق لێکۆڵینەوە لە پێدانی سەدان پارچە زەوی لە مووسڵ دەکات

شەیری بکە لە:
دەستەی دەستپاکیی عێراق لێکۆڵینەوە لە پێدانی سەدان پارچە زەوی لە مووسڵ دەکات

دیمەنێک لە شاری موسڵ

ئاڤا نیوز



دەستەی دەستپاکی عێراق، لێکۆڵینەوە لەبارەی پێدانی 600 پارچە زەوی لە پارێزگای مووسڵ دەکات، کە بەشێوەیەکی نایاسایی دابەشکراون و بەشێکیان بە سەرکردە سەربازییەکانی پارێزگاکانی دیکەدا دراوە.

 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ بە میدیاکانی گوت، دەستەی دەستپاکیی لێکۆڵینەوە لە پێدانی 600 پارچە زەوی دەکات لە پارێزگای موسڵ کە بەشێکی بە ئەفسەر و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکانی دیکە درابوون.

 

زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە ئەوەشی ڕاگەیاند، دەستەی دەستپاکی تاوەکو ئێستا وردبینی بۆ 200 لەو مامەڵانە کردووە، دەرکەوتووە ئەو ئەندام و ئەفسەرانەی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکانی دیکە لەژێر فشار پاڵپشتیی نیشتەجێبوونیان لە موختارەکان وەرگرتووە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پارچە زەوییانە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: