سوودانی: هاوکارییەکانمان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت

شەیری بکە لە:
سوودانی: هاوکارییەکانمان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت

پلاسخارت و سوودانی

ئاڤا نیوز 

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە، جەختی لەسەر بەردەوامیی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە.


وێنە گەورەکە: دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە عێراق، جێنین پلاسخارت دەبێتە ڕێکخەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە و سوپاس و پێزانینی حکومەتی  پێگەیاند لەبەرامبەر ئەو ماوەیەی لە عێراقدا کاری کردووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: محەممەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەکی لەگەڵ جێنین پلاسخارت، بەردەوامیی هاوکارییەکانی حکومەتی عێراق لەگەڵ وەکالەتەکانی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات کردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: