سەرۆک بارزانی: سەرباری بەهێزیی دوژمنان، گەلی کوردستان خۆی بەدەستەوە نادات

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی: سەرباری بەهێزیی دوژمنان، گەلی کوردستان خۆی بەدەستەوە نادات

سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز


سەرۆک بارزانی لە ساڵوەگەڕی شۆڕشی گوڵاندا پەیامێکی بڵاو کردەوە، شۆڕشەکە بە قۆناغێکی گرنگی مێژوویی و ئەزموونێکی پڕبەهای خۆڕاگری و هەستانەوەی گەلی کوردستان ناودەبات.


پەیامی فەرمی: شۆڕشی گوڵان قۆناغێکی گرنگی مێژوویی گەلەکەمان و ئەزموونێکی پڕبەهای خۆڕاگری و هەستانەوەی گەلی کوردستانە، لە بارودۆخی دوای نسکۆ و ئاوارەیی و لەژێر گوشاری جۆراوجۆری نەیاراندا توانرا بە پلانێکی ورد و بڕوایەکی بەرز شۆڕشی گوڵان هەڵبگیرسێت. 


زانیاریی زیاتر: شۆڕشی گوڵان کە هەڵگری بەها و ئامانجەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو پەیامێکی ڕوونی بە هەموو ناحەزان و نەیارانی گەلی کوردستان دا، کە سەرباری بەهێزیی و ستەمکاریی دوژمنان و بوونی پیلانگێڕیی جۆراوجۆر، گەلی کوردستان خۆی بەدەستەوە نادات و  ڕۆڵەکانی تێکۆشانی خۆیان بۆ گۆڕەپانی حەقیقیی خەبات کە خاکی پیرۆزی کوردستانە دەگوازنەوە.


لە لایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی دەڵێت "ئەو دەستکەوتانەی بەدەستهاتوون بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ڕەنج و ماندووبوونی گەل و پێشمەرگە و خەباتگێڕانی شۆڕشی گوڵان و سەرجەم شۆڕشەکانی گەلی کوردستانە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: