مەزڵووم كۆبانێ: پشتیوانی ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ توركیا دەكەین

شەیری بکە لە:
مەزڵووم كۆبانێ: پشتیوانی ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ توركیا دەكەین

مەزڵووم کۆبانی و بەشێک لە سەرۆک عەشیرەتەکانی سووریا- میدیای ڕۆژئاوای کوردستان

ئاڤا نیوز


فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئامادەیی خۆی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ تورکیا نیشان دەدات، دەشڵێت " شەڕ هیچ شتێک چارەسەر ناکات".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ عەشیرەتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان باسی لە دۆخی سووریا و تورکیا کرد.


لێدوانی فەرمی: مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند: "سووریا ناتوانێت بگەڕێتەوە سەردەمی پێش ساڵی 2011 و دەستێوەردانی دەرەکی هۆکاری سەرەکیی قوڵبووڵنەوەی ئاڵۆزییەکانی سووریایە و هەسەدە پشتیوانیی ڕاگرتنی جەنگ لەگەڵ هەموو لایەک دەکات، تەنانەت لەگەڵ تورکیاش".


زانیاریی زیاتر: "بەبێ دانپێدانان بە دامەزراوە سەربازیی و کارگێڕییەکانی باکووری سووریا ناتوانرێت هیچ چارەسەرێک بۆ دۆخی سووریا بدۆزرێتەوە".

مەزڵووم کۆبانێ وای گوت

 


وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2011ـەوە بەشێکی خاکی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە، تورکیا ئەو هێزانە بە نزیک لە پەکەکە دەبینێت و بەردەوام ئەمریکا بە پشتیوانیکردنیان تۆمەتبار دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ