لە پەرلەمانی عێڕاق گفتوگۆ لەبارەی پرسی بودجە و مووچە دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە پەرلەمانی عێڕاق گفتوگۆ لەبارەی پرسی بودجە و مووچە دەکرێت

پارەی عێراقی. وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە مووچە و بوودجە هەن لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە سبەی یەکشەممە 26-5-2024 تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەردانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بکات.

 

لێدوانی فەرمی: د.خەلیل دۆسکی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق تەنیا بابەتی خشتەی مووچە و پێکهاتەکان تاوتوێ دەکەین.

 

زانیاری زیاتر: لە کۆبوونەوەکەی وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بڕیار لەسەر بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران دەدرێت، هاوکات بودجەی ئەمساڵ، پرسی مووچە و چۆنیەتی خەرجییەکان تاوتوێ دەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: