90 دەرچووی بەشی کشتوکاڵ دادەمەزرێنرێن

شەیری بکە لە:
90 دەرچووی بەشی کشتوکاڵ دادەمەزرێنرێن

کارگەیەکی بەرهەمهێنانی هێلکە. وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەولێر  90 ئەندازیاری کشتوکاڵی وەک سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پەلەوەری و پیشەسازییەکان دادەمەزرێنێت.

 

بۆچی گرنگە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات کردووە و پەرەی بە کەرتی کشتوکاڵیش داوە، لەم چوارچێوەیەشدا هەلی کاری زیاتری بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان ڕەخساندووە.

 

لێدوانی فەرمی: برجۆ ڕۆژبەیانی، بەڕێوەبەری کارگێڕی و خۆیەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: لە کۆی 450 ئەندازیار کە بەشداری خولەکان بوون، تەنیا 250 کەسیان هاتوون بڕوانامەکانیان وەرگرتووەتەوە، 90 کەسیان وەک سەرپەرشتیاری پڕۆژەکان دامەزراون کە زۆرینەیان خانم بوون. 

 

ئەوەی پێویست بیزانیت: هیچ خاوەن پڕۆژەیەک مۆڵەتی نوێکردنەوە وەرناگرێت، بەبێ ئەوەی ئەندازیارێکی کشتوکاڵ وەک سەرپەرشتیار دانەمەزرێنێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەشێک لە خاوەن پڕۆژەکان ژێربەژێر لەگەڵ ئەندازیاران ڕێککەوتوون و تەنیا سوود لە بڕوانامەی دەرچووەکان وەردەگرن و ئامانجیش لێی پێشکەش نەکردنی ڕاپۆرتی پڕۆژەکانە بە وەزارەت و پەیوەست نەبوونە بە کاتی کارکردن.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: 50 خولی جیاواز کراونەتەوە، 1800 قووتابی لەو خولانە بەشدار بوون. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: