شاندێکی هەرێمی كوردستان بۆ پەسەندکردنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەچێتە بەغدا

شەیری بکە لە:
شاندێکی هەرێمی كوردستان بۆ پەسەندکردنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەچێتە بەغدا

دروێنەی گەنم لە هەرێمی کوردستان- وێنە:محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


چاوەڕوان دەکرێت شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بۆ پەسەندکردنی بڕیاری سوودانی سەبارەت بە وەرگرتنی گەنم بچێتە بەغدا.


وێنە گەورەکە: بە هەوڵی سەرۆکوەزیران بارزانی لە دوای 10 ساڵ، بڕیارە عێراق 975 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، ئێستاش ڕێکارەکان دەستیپێکردووە.


لێدوانی فەرمی:"لەم هەفتەیەدا شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ دەچێتە بەغدا، بۆ بەدواداچوون و پەسەندکردنی بڕیاری سوودانی سەبارەت بە وەرگرتنی بڕی دیاریکراوی گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان".
د. زیدا محەممەد، بەرێوەبەری گشتیی پلاندانان  و بەدواداچوون لە وەزارەتی كشتوکاڵ وای بە ئاڤا نیوز گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە خشتەی بودجەی 2024 لەسەر خەرجیی حاکیمە، بڕی 742 ملیار و 715 ملیۆن دینار بۆ کڕینی دانەوێڵە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: