ئێران وادەی تۆمارکردنی بەربژێرانی سەرۆککۆمار دیاری دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران وادەی تۆمارکردنی بەربژێرانی سەرۆککۆمار دیاری دەکات

کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئێران دوای مردنی ڕەئیسی- میدیای ئێران

ئاڤا نیوز  


کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران، 30 ئایاری وەک وادەی تۆمارکردنی بەربژێرانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ڕاگەیاند.


وێنە گەورەکە: بەگوێرەی دەستووری ئێران،  لە ئەگەری مردن، نەبوونی، یان نەخۆشکەوتنی سەرۆککۆمار، جێگری یەکەم ئەرکەکانی سەرۆککۆمار لە ئەستۆ دەگرێت و دەبێت لە ماوەی 50 ڕۆژدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆککۆمار بکرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند: 30ی ئایار تۆمارکردنی بەربژێرەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەستپێدەکات، ئەم پڕۆسەیەش تا ڕۆژی سێی حوزەیران بەردەوام دەبێت، دوای ئەوە ئەنجوومەنی چاودێری پێداچوونەوە بە شیاوبوونی بەربژێرەکان لە ماوەی حەوت ڕۆژدا دەکات و لە 11ی حوزەیران ناوی بەربژێرەکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئاشکرا دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی 12ی حوزەیران تا 26ی حوزەیران بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ بەربژێرەکان دەستپێدەکات و ڕۆژی 27ی مانگ کۆتایی بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەهێنرێت و هەڵبژاردن لە 28ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت".
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: