عێراق پێشنیازی مانەوەی یۆنامی تاوەکو دوای هەڵبژاردنەکان دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق پێشنیازی مانەوەی یۆنامی تاوەکو دوای هەڵبژاردنەکان دەکات

لۆگۆی یۆنامی

ئاڤا نیوز  


حکومەتی عێراق پێشنیازی ئەوەی کردووە، نوێنەرایەتی یۆنامی تا دوای هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بمێننەوە.


وێنە گەورەکە: پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نامەیەکەدا کە ئاراستەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردبوو، ڕایگەیاندبوو "پێویستمان بە ئەرکی یونامی نەماوە و داوا دەکەین لە 31ـی کانوونی یەکەمی 2025 کۆتایی بە ئەرکەکانی بهێنرێت".


لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: "پێشنیازی حکومەتی عێراق ئەوەیە نوێنەرایەتی یونامی تا دوای هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بمێنێتەوە، بەمەش نوێنەرایەتییەکە بە پێی داوای حکومەتی عێراق لە هەڵبژاردنەکاندا ئامادە دەبێت".


زانیاریی زیاتر: "عێراق داوای پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە دۆسیەکانی مافی مرۆڤ و هەڵبژاردن و گەشەپێدان و هەموو ئەو شتانەی کە پێویستی بە ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە، بەڵام بە فۆرمێکی نوێ کە ئامادەنەبوونی هەمیشەیی لە عێراقدا لەخۆ بگرێت". باسم عەوادی وای گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: جێنین پلاسخارت لە 2018 ەوە نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە عێراق و سەرۆکایەتی تیمی یۆنامی دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: