چه‌ند پارچە شوێنەوارێكی سەردەمی ئاشوریەکان گەڕێنرایه‌وه‌ بۆ عێراق

شەیری بکە لە:
چه‌ند پارچە شوێنەوارێكی سەردەمی ئاشوریەکان گەڕێنرایه‌وه‌ بۆ عێراق

د. فواد حوسێن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری کاروباری ناوخۆی سویسرا

ئاڤا نیوز


د. فواد حوسێن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق،  چه‌ند پارچەیەک شوێنەواری  لە وەزیری کاروباری ناوخۆی سویسرا وەرگرتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەچوارچێوەی گەڕاندنەوەی شوێنەوارە دزراوەکانی عێراق کە لەلایەن وەزیری دەرەوە دەست بەهێنانەوەیان کراوە، سێ پارچە شوێنەواری عێراقی زۆر گرنگ، بریتین لە پەیکەری (خوداوەندی خۆر) ی ئاشورییەکان وە دوو دیوار کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆسەردەمی ئاشورییەکانی پێش زایین گەڕێنرایه‌وه‌ عێراق.


زانیاریی زیاتر: ئەو شوێنەوارانە‌ به‌ قاچاخ بردراون بۆ سویسرا و مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئاشوریی کۆن دەگەڕێتەوە.


وێنە گەورەكە:وەزارەتی دەرەوەی عێراق ته‌نیا لەدووساڵی ڕابردوو دەیان پارچە شوێنەواری لە حکومەتی سویسرا وەرگرتووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: