عێراق بیر لە هەناردەکردنی گەنم دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق بیر لە هەناردەکردنی گەنم دەکاتەوە

جووتیارێک خەریکی بەباکردنی گەنمەکەیەتی- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز  


وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە بەروبوومی گەنم گەیشتوون بە ئاستی خۆبژێوی و بیر لە بژاردەی هەناردەکردنی گەنم دەکەنەوە.


وێنە گەورەکە: جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ عێراق پلانی وەرگرتنی بڕێکی زیاتری بەرهەمی گەنمی جووتیارانی داناوەو و پێشوەختەش پارەی بۆ کڕینەوەی گەنمی جووتیاران تەرخان کردووە، واتە لەگەڵ ڕادەستکردنی گەنمەکانیان پارەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.


لێدوانی فەرمی: حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە ڕایگەیاند: وەزارەت سەرقاڵی تاوتوێکردنی پرۆسەی هەناردەکردنی بەرهەمی گەنم دەکات، بەتایبەتی کە بڕی گەنم بۆ ئەمساڵ دەگاتە حەوت ملیۆن و 800 هەزار تۆن، لە کاتێکدا پێویستی ڕاستەقینەی عێراق لەگەڵ ئەو گەنمەی هەڵگیراوە شەش ملیۆن تۆنە".


زانیاریی زیاتر: زیادبوونەکە لەلایەن وەزارەتەوە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بەوەی یان هەناردە بکرێت یان هەماهەنگی لەگەڵ ئاشە تایبەتەکان بکرێت بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر".


ئەمەش بزانە: بڕیارە ئەمساڵ نزیکەی یەک ملیۆن تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت، لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا یەکەمجارە عێراق ئەو بڕە گەنمە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: