پەسەندكردنی بودجە لە پەرلەمانی عێراق دوادەکەوێت

شەیری بکە لە:
پەسەندكردنی بودجە لە پەرلەمانی عێراق دوادەکەوێت

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


دوای پێنج مانگ دواخستن، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی ڕابردوو، خشتەكانی بودجەی پەسەندكرد و ڕەوانەی پەرلەمانی كرد، لەم خشتەیە خەرجی سەربازی تەنگی بە خەرجی مەدەنی هەڵچنیوە.


بۆچی گرنگە: قەبارەی بودجەی ئەمساڵ نزیکەی 210 تریلیۆن دینارە و 12 تریلیۆن دینار لە بودجەی پار ساڵ زیاترە، هاوکات زیاتر لە  تریلیۆن 20 بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.


لێدوانی فەرمی: كازم فەیاز، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: چاوەڕوان دەكرێت پەسەندكردنی خشتەكانی بودجە دوابكەوێت، ئێستا مشتومڕی سیاسی لەنێوان لایەنەكان سەریهەڵدا، ئەوەش وادەكات ببێتە بابەتێك بۆ موزایەدە و بانگەشەی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردن.


لە لایەکی دیکەوە: نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوری دەڵێت: پلە تایبەتەكان كێشەیەكی دیاری بودجەی ساڵی 2024ـە، ژمارەی پلە تایبەتەكان لە بریكاری وەزیری بۆ سەرەوە دەگاتە سەروی 768پلە، هاوکات خەرجی سەربازی تەنگی بە خەرجی مەدەنی هەڵچنیوە، بەجۆرێك تەرخانكراوی دارایی بۆ ئاسایش و بەرگریی گەیشتووەتە 32 تریلیۆن دینار.


ژمارەکان وادەڵێن: كۆی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دەگاتە 63 تریلیۆن دینار، 26 تریلیۆنی تەنیا بۆ مووچەی دەزگا ئەمنییەكان و بەرگرییە، كە دەكاتە 42% كۆی مووچە لە عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: