سەرەڕای بڕیارەکەی دادگەی نێودەوڵەتی هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامن

شەیری بکە لە:
سەرەڕای بڕیارەکەی دادگەی نێودەوڵەتی هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامن

دیمەنی هێرشێکی ئیسرائیل لە غەززە- وێنە:AFP

ئاڤا نیوز


دوای ئەوەی دادگەی دادی نێودەوڵەتی فەرمانی ڕاگرتنی هێرشی سەر ڕەفەحی دەرکرد، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە چڕترکردووەتەوە و لە بۆردوومانکردنی ڕەفەحیش بەردەوامە.


وێنە گەورەکە: دادگە لەسەر سکاڵای ئەفریقای باشوور فەرمانی بۆ ئیسرائیل دەرکرد کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە باشووری کەرتی ‌غەززە ڕابگرێت، بەڵام ئیسرائیل فەرمانەکە ڕەتدەکاتەوە و لە بۆردوومانکردنی ڕەفەح بەردەوامە. دادگە هەروەها داوای دەستبەجێ بەردانی بارمتە ئیسرائیلییەکانی کردووە.


لەلایەکی دیکەوە: لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانی پەیوەست بە ئاگربەستی غەززە و بەردانی بارمتە ئیسرائلییەکان بەردەوامن. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکانی دادگەی لاهای لەڕووی یاساییەوە پابەندکارە و دەبێت جێبەجێ بکرێن، بەڵام لەڕاستیدا هیچ هێزێک نییە کە ڕاستەوخۆ دەوڵەتان ناچار بەوە بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان