كۆماندۆ دەست بەسەر كەرەستە ئەلیكترۆنییەكانی داعشدا دەگرێت

شەیری بکە لە:
كۆماندۆ دەست بەسەر كەرەستە ئەلیكترۆنییەكانی داعشدا دەگرێت

دیمەنێکی ئۆپەراسیۆنەکە

ئاڤا نیوز


هێزێکی کۆماندۆ، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە گەرمیان دوو تونێلی داعشیان خاپوور کرد و دەستیان بەسەر کەرەستە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو گرووپەدا گرت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەمەبەستی لەناوبردنی پاشماوەی چەکدارانی داعش هێزێکی کۆماندۆ بە فڕۆکە و هێزی زەمینی و بە هاوکاری هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە سنووری گەرمیان ئەنجام دا و شوێنەکەیان کێوماڵ کرد و بەهۆیەوە چەندین کەرەستەی سەربازی و ئەلیکترۆنیی داعشیان دەست بەسەردا گرت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزەکانی کۆماندۆ ڕایگەیاند: "دوای وەرگرتنی زانیاریی ورد لەگەڵ تیمێکی هاوپەیمانان لە سنووری گەرمیان، ئۆپەراسیۆنەکە کراوە".


وێنە گەورەکە: هەرچەندە ڕێکخراوی داعش هیچ پێگەیەکیان لە عێراق و سووریا بەدەستەوە نەماوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمنی هەرێمی کوردستان و عێراق نایشارنەوە هێشتا پاشماوەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە مەترسین لەسەر ناوچەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: