كۆنسوڵخانەی قەتەر بە فەرمی لە هەولێر دەكرێتەوە

شەیری بکە لە:
كۆنسوڵخانەی قەتەر بە فەرمی لە هەولێر دەكرێتەوە

ئاڵای کوردستان و قەتەر

ئاڤا نیوز


ئەمڕۆ شاندێكی باڵای قەتەر سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، ڕۆژی یەكشەممە كۆنسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر لە رێوڕەسمێكدا دەكرێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی كۆنسوڵخانەی قەتەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر و چەند بەرپرسێكی دیكەی ئەو وڵاتە ئامادە دەبن و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان پێشوازییان لێدەكات.


زانیاریی زیاتر: ساڵی 2022 حكومەتی عێراق بڕیاری كردنەوەی كۆنسوڵخانەی قەتەری لە هەولێر پەسەند كردووە.


باكگراوند: ساڵی 2019 خالد حەمەد باڵیۆزی قەتەر لە عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، باڵیۆزی قەتەر نیازی وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر نیشاندا.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: