یەکەمین لێکۆڵینەوە لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی بڵاوکرایەوە

شەیری بکە لە:
یەکەمین لێکۆڵینەوە لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی بڵاوکرایەوە

یەکێک لە خاڵەکانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی ئێران ئەوەیە کە بە درۆنی ئێرانی هێلیکۆپتەرەکەی رەئیسی دۆزراوەتەوە. دیزاین: ڕامتین هەماوەند

ئاڤا نیوز

 

ئێران یەکەمین ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هێلیکۆپتەرەکە لەو ڕێڕەوە دەرنەچووە کە بۆی دیاریکراوە، بەڵام بەهۆکاری تەم و نالەباریی کەشوهەوا هێلیکۆپتەرەکە بەر بەرزاییەک کەوتووە و کەوتووەتە خوارەوە و دواتر ئاگری گرتووە.

 

بۆچی گرنگە: لەدوای کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی چەندین گومان دروست بوون لە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە، بۆیە دەستبەجێ لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنرا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاپۆرتەکە هەر جۆرە هەوڵێکی خستنەخوارەوە یان بەئامانجگرتنی هێلیکۆپتەرەکە ڕەتدەکاتەوە، ئاماژە بەوەش دەدات کە لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ڕووداوەکە دەکرێت و ئەنجامەکانی دیکەش ڕادەگەیێنرێن. 

 

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەمجۆرەیە:


-   هێلیکۆپتەرەکە لەو ڕێڕەوە دەرنەچووە کە پێشتر بۆی دیاری کرابوو.


-   نزیکەی یەک خولەک و نیو بەر لە ڕووداوەکە، فڕۆکەوانەکە پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەوانەکانی دوو هێلیکۆپتەرەکەی دیکە کردووە.


-   هیچ نیشانەیەک لە بەرکەوتنی گولـلە یان شتی هاوشێوە لەنێو پارچە بەجێماوەکانی هێلیکۆپتەرەکە نەبینراوە.


-    هێلیکۆپتەرەکە دوای ئەوەی بەر بەرزاییەک دەکەوێت ئاگر دەگرێت.


-    درۆنی ئێرانی شوێنی دروستی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی دەستنیشان کرد. 


-    لە پەیوەندییەکانی بورجی چاودێری لەگەڵ هێلیکۆپتەرەکە هیچ شتێکی نامۆ و گوماناوی بەدی نەکراوە.


-    لێکۆڵینەوەی زیاتر لە بەڵگە و پارچەی هێلیکۆپتەرەکە کاتی زیاتری پێویستە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ