ساتی واژۆکردنی پێشنیازەکەی سەرکوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، ئەو پێشنیازەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ ڕێگەی گەشەپێدان پێشکەشی کرد، واژۆکرا.
بۆچی گرنگە: ڕێگای گەشەپێدانی ئابووریی دەبێتە هۆی زیادکردنی داهاتی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای ئەوەش بە ڕێگەیەکی ستراتیژی دادەنرێت و عێراق و بەشێک لە وڵاتانی کەنداو لەڕێی هەرێمی کوردستانەوە بە تورکیا و ئەوروپا دەبەستێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سوپاسی پشتگیری سەرۆکوەزیران بارزانی دەکەین کە قۆناغ بە قۆناغ لە هەموو هەنگاوەکان لەگەڵمان بوو و توانرا زۆر گرێ کوێرە بکرێنەوە و هێلی خواری پلان و پڕۆژەی [ڕێگەی گەشەپێدان] ڕاست بکرێنەوە، بەشێوەیەک کە بە باشترین شێوە لە خزمەتی خەڵکی کوردستان و عێڕاق بێت.
زانیاریی زیاتر: هەرێمی کوردستان پیشنیازی ئەوەیکرد ڕێگەکە لە فاو تا موسڵ دەستوەردانی تێدا نەکرێت، کاتێکیش ڕێگەکە نزیکی سنووری هەرێمی کوردستان دەبێتەوە، دەبێ بە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلە بۆ دەشتی نەینەوا نزیک تەلکێف بڕوات، دواتر بۆ سمێڵ تا دەگات بە دێرەبوون، پاشان بۆ سنووری عێراق-تورکیا لە گوندی قەرەوڵەوە تێپەڕ ببێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو پێشنیازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشی کردووە، 32 کیلۆمەتر نزیکترە، هاوکات لە ڕووی ئەندازیارییەوە باشتر دەتوانرێت ئەنجامبدرێت و تێچووەکەشی کەمترە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: چیتر حەماس حکومڕانی لە غەززە ناکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێکخراوێکی ئەمریکی: عێراق چوارەم وڵاتە لە پێشێلکردنی ئازادیی ئینتەرنێت
17 تشرینی یەکەم
لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیێنرا
17 تشرینی یەکەم
بەغدا پلەی یەکەمی لە پیسترین شارەکانی جیهان وەرگرت
14 تشرینی یەکەم
ڕووماڵی ئاڤا بۆ کەرنەڤاڵی پارتی لە دهۆک زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری هەبووە
13 تشرینی یەکەم
بۆچی نابێت ههوڵ بدهین بهختهوهر بین؟
12 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی حەمەساڵح بۆ ئاڤا: فشارێکی زۆرمان لەسەرە