ئاڵای کوردستان لەسەر چیای ئێڤێرست هەڵدەکرێت

شەیری بکە لە:
ئاڵای کوردستان لەسەر چیای ئێڤێرست هەڵدەکرێت

چیای ئێڤێرست

ئاڤا نیوز

 

گەنجێکی هەرێمی کوردستان نزیکەی 50 ڕۆژ بەرێوەیە بۆ گەیشتن بە لوتکەی چیای ئێڤێرست و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر لوتکەی چیاکە.

 

وێنە گەورەکە: دادڤان عسمەت، خەڵکی زاخۆیە، لە 2-4-2024، بەڕێکەوتووە بۆ چیای ئێڤێرست و لە 20-5-2024 گەیشتووەتە لوتکەی چیاکە و ئاڵای کوردستانی لەسەر چیاکە هەڵکردووە.

 

لێدوانی فەرمی: دادڤان عسمەت یوسف، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ڕێگەکەم زۆر سەخت بوو، بەفرێکی زۆر باریبوو و بایەکی بەهێز هەبوو. دەتوانم بڵێم "ڕێگای مەرگ" بوو، بەڵام من کۆڵمنەدا و گەیشتمە لوتکەی چیایی ئێڤێرست و ئاڵای کوردستانم بۆ جاری یەکەم لەمێژوودا لەگەڵ خۆم بردە سەر لوتکەی ئێڤێرست. "

 

ئەوەی پێوستە بیزانیت:  ئێڤێرست دەکەوێتە زنجیرە چیاکانی ھیمالایە لەسەر سنووری تیبت و نیپاڵ، بەرزترین چیای جیھانە و بەرزییەکەی (8848)مەترە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ