شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی زاخۆ و باندێکی مادەی هۆشبەر ڕوودەدات

شەیری بکە لە:
شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی زاخۆ و باندێکی مادەی هۆشبەر ڕوودەدات

زاخۆ. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

لە زاخۆ شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و باندێکی مادەی هۆشبەر ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار دەبن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: هێزە ئەمنییەکانی زاخۆ هەوڵیانداوە ژمارەیەک بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیر بکەن، بەڵام خۆیان ڕادەست نەکردووە و بەو هۆیەوە شەڕ لەنێوانیاندا ڕوویداوە؛ هاونیشتمانییەک و دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

 

زانیاریی زیاتر: شەڕەکە لە نزیک پارکی شەهیدانی زاخۆ لە سەنتەری شارەکە ڕوویداوە و هێزێکی ئەمنی لە شوێنی ڕووداوەکە بڵاوە پێکراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئێستادا شەڕەکە وەستاوە و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی بەدواداچوونن بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران و دەستگیرکردنیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: