لە کابینەی نۆیەمدا داهاتی سندووقی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی بۆ یەک تریلیۆن زیادی کردووە

شەیری بکە لە:
لە کابینەی نۆیەمدا داهاتی سندووقی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی بۆ یەک تریلیۆن زیادی کردووە

KRG-بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی

ئاڤا نیوز 


لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، داهاتی سندووقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە دوو ملیار دینار بۆ تریلیۆنێک بەرزبووەتەوە. 


لێدوانی فەرمی: مەریوان بەگۆک، بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئاڤا نیوزی گوت: لە ساڵی ڕابردوو پێنج هەزار و 617 هەزار کرێکاری خۆماڵی و هەزار و 703 کرێکاری بیانی لە سندووقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینی دەکات سوودمەند بوونە.


زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 2019ەوە تا ساڵی ڕابردوو 22 هەزار 512 پرۆژە و 111 هەزار و 158 کرێکار دەستەبەریان بۆ کراوە، لە کۆتایی ساڵی 2023 باڵانسی سندووقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی زیاتر لە تریلیۆنێک دینار بووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەبەری کۆمەڵایەتی یەکێکە لەو خزمەتانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە کارمەند و کرێکارانی کەرتی تایبەتی دەکات.


بۆچی گرنگە: ئەو کرێکارانە دوای 30 ساڵ خزمەتکردن وەکو کارمەندەکانی کەرتی گشتیی خانەنشین دەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: