کۆمیسیۆن بڕیار لەسەر ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن بڕیار لەسەر ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات

هاووڵاتییەک دەنگ دەدات - محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز


کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکارەکانی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن دەڵێت"ناتوانین پێش مانگی نۆ سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن."


وێنە گەورەکە: لە ناوەڕاستی مانگی حەوت ماوەی یاسایی کارکردنی کۆمیسیۆن کۆتایی دێت، ئەمڕۆ چوارشەممە 22-05-2024 لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر درێژکردنەوەی ماوەکەیان دەدرێت.


لێدوانی فەرمی: د.عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "ناتوانین پێش مانگی نۆ سەرپەرشتی پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەین، چەند مانگێک ئامادەسازی و ڕێکخستنەوەمان پێویستە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەمنزیکانە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆدەبێتەوە، وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: