بازرگانێک 80 دووکان بۆ زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دابین دەکات

شەیری بکە لە:
بازرگانێک 80 دووکان بۆ زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دابین دەکات

وێنەی دوای سووتانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بازرگانێک 80 دووکان بێ بەرامبەر بۆ زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دابین دەکات، تا ساڵێک کرێیان لێ وەرناگرێت.


چیرۆکی سەرەکی: شەوی 5-5-2024، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە، دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر کۆنترۆڵکرا.


زانیاریی پەیامنێر: بە گوتەی ڕزگار کۆچەر پەیامنێری ئاڤا نیوز، بە دەستپێشخەرییەکی مرۆیی، بازرگانێک بەناوی ئیبراهیم تاهیر شوانی لەپێناو کەمکردنەوەی باری سەرشانی دووکانداران، بڕیاریدا لە مۆڵە تایبەتەکەی بەناوی تابلۆ مۆڵ بۆماوەی ساڵێک بەبێ پێشینە و کرێ بێ بەرامبەر، 80 دووکان بۆ کاسبکاران تەرخان بکات.

وێنەی بازرگانەکە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان