نامەیەک "نهێنی تێکدانی هاوکارییەکانی غەززە" ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
نامەیەک "نهێنی تێکدانی هاوکارییەکانی غەززە" ئاشکرا دەکات

وێنەی ناردنی هاوکاری بۆ غەززە- غەززە

ئاڤا نیوز 


ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای دەکات، ئیسرائیل بەمەبەست پێشوەختە ئاگاداری لەبارەی شوێنی هاوکارییەکان بڵاودەکاتەوە، بۆ ئەوەی گرووپە توندڕەوەکان دەستیان پێبگات و تێکی بدەن.


وێنە گەورەکە: ڕۆژنامەی "زە گاردیانی"ـی بەریتانی لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردووەتەوە: ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل، چالاکوانانی ڕاستڕەوی تووندڕەو و دانیشتووان لە شوێنی بارهەڵگرەکانی هاوکاری کە پێداویستییە گرنگەکان دەگوازنەوە بۆ غەززە ئاگادار دەکەنەوە، ئەمەش وای کردووە گرووپەکان بتوانن " کاروانی هاوکارییەکان" تێکبدەن.


زانیاریی بەدەستهاتوو:  گرووپە ڕاستڕەوە تووندڕەوەکان لە نامەیەکی وەتسئەپدا نووسیویانە: زانیاریی سەرەتایی سەبارەت بە پلاندانان بۆ گواستنەوەی بارهەڵگرەکان وەردەگرن، لە سەرباز و پۆلیسەکانی دەروازە سنوورییەکان.


ئەمەش بزانە: لە دواین نامەدا، یەکێک لە ئەندامەکان نووسیویەتی: "زانیاریم لە ئەفسەرێکی سوپای ئیسرائیلەوە پێگەیشتووە کە لە بەردەم نشینگەی ئۆفرا، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەهێننە گوندی بەیتین".


لە لایەکی دیکەوە: خەڵکی فەڵەستین دەڵێن "لەکاتی هێرشکردنە سەر بارهەڵگری هاوکارییەکان، سوپای ئیسرائیل هیچ بەرگریی ناکات".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان