گۆڕانكاری لەنێو هاوپەیمانییەکانی سوننە دروست دەبێت

شەیری بکە لە:
گۆڕانكاری لەنێو هاوپەیمانییەکانی سوننە دروست دەبێت

پەرلەمانی عێراق- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


چەند پەرلەمانتارێکی سوننە دەچنە نێو ڕیزی هاوپەیمانیی "حەسم" کە یەکێکیان لە هاوپەیمانیی سەدارەیە و مەحموود مەشهەدانی، بەربژێری سەرۆکایەتیی پەرلەمان سەرکردایەتیی دەکات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاند، محەمەد عەبد ڕەبە ئەندامی هاوپەیمانی "سەدارە" و نایف ئەلشمەری پەرلەمانتاری سوننەی سەربەخۆ چوونە نێو ڕیزی هاوپەیمانیی "حەسم" کە سابت ئەلعەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق سەرکردایەتیی دەکات.


زانیاریی زیاتر: هاوپەیمانیی "حەسم" زۆربەی سەرکردە کۆنەکانی سوننە لەخۆ دەگرێت دیارترینیان، ئوسامە ئەلنوجەیفی، رافع عیساوین، سەلمان جومەیلی و جەمال کەربولین.


وێنە گەورەکە: بەهۆی پەرتەوازەیی و ڕێکنەکەوتنی لایەنە سوننییەکان نزیکەی حەوت مانگە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان چۆڵە، کە بەپێی عورفی سیاسی پشکی سوننەیە، هەرچەندە هەفتەی ڕابردوو دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەچوو بەڵام بەهۆی شەڕی نێوان پەرلەمانتارانی سووننە دانیشتنەکە هەڵگیرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: