لە دوو دەیەدا نزیکەی 350 ڕۆژنامەنووس وچالاکوان لە عێراق کوژراون

شەیری بکە لە:
لە دوو دەیەدا نزیکەی 350 ڕۆژنامەنووس وچالاکوان لە عێراق کوژراون

خۆپیشاندان دژ بە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


 لە بیست ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 350 ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ناوخۆ و بیانی لە عێراق تیرۆرکراون.


وێنە گەورەکە: وڵاتی عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی ئازادیی ڕۆژنامەوانیی تێیدا لە ئاستێکی خراپدایە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە ناوخۆیی و جیهانییەکان و ڕیزبەندیی ڕێکخراوی "پەیامنێرانی بێسنوور" لەکۆی 180 وڵات عێراق لە ڕیزی 169ـیەمینە بۆ ئازادیی ڕۆژنامەوانی.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی "ئەلساعە"ـی عێراقی بڵاوی كردەوە: لە ماوەی 2003 تاوەکو 2024 لە عێراقدا 349 ڕۆژنامەنووس کە 25ـیان بیانی بوون لەگەڵ 36 چالاکوان تیرۆر کراون.


زانیاریی زیاتر: بەپێی کۆمەڵەی بەرگریکردن لە ئازادیی ڕۆژنامەوانی لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو تاوەکو مانگی ئایاری ئەمساڵ لە عێراق، 333 پێشێلکاری بەرامبەر ماف و ئازادیی ڕۆژنامەنووسان لە عێراق تۆماکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: