وەزیری دارایی: لەگەڵ عێراق لەسەر ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان ڕێککەوتووین

شەیری بکە لە:
وەزیری دارایی: لەگەڵ عێراق لەسەر ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان ڕێککەوتووین

وێنەی خولەکە- وەزارەتی دارایی

ئاڤا نیوز


وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ "لەسەر ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان گەیشتوینەتە ڕێککەوتن".


ڕاگەیێنراوی فەرمی:وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: خولێکی فێرکاری بۆ فەرمانگەکانی "تەمویلی زاتی"، لەسەر ئاستی وەزارەتەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی کراوەتەوە.


لێدوانی فەرمی: ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: پێویستە فەرمانگەکان خۆیان لەگەڵ سیستەمی "تەمویلی زاتی" بگونجێنن.

 

زانیاریی زیاتر: لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە سەر ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتیەکان گەیشتوینەتە ڕێکەوتن بەپێی یاسای بودجەو یاسای ئیدارەدانی دارایی و لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی.  وەزیری دارایی وای گوت.


وێنە گەورەکە: بە گوتەی وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان، لە دەرئەنجامی ئەو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی هاتووەتە ئاراوە، پێویستە بە زووترین کات ئەو فەرمانگانەی "تەمویلی زاتی"ن جیابکرێنەوە، هاوشێوەی عێراق کار بە سیستەمی ژمێریاری تایبەت بە "تەمویلی زاتی" بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان