یەکگرتوو: لەگەڵ ئەوەین پێکهاتەکان بەشی خۆیان هەبێت

شەیری بکە لە:
یەکگرتوو: لەگەڵ ئەوەین پێکهاتەکان بەشی خۆیان هەبێت

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

ئاڤا نیوز


سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی ئاماژە بەوەدەدات، لەگەڵ ئەوەن کە پێکهاتەکان لە نێو پەرلەماندا مافی خۆیان هەبێت.


وێنە گەورەکە: دەستەی دادوەری کۆمیسیۆن بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی کورسیی پێکهاتەکان، بە شێوەیەک لە کۆی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان تەرخان بکرێت.


لێدوانی فەرمی: هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ ئەوەین پێکهاتەکان بەشی خۆیان هەبێت، بەڵام پێدانی پێنج کورسی لە 100 کوورسییەکە  لە مافی ئەوانی دیکە کەمدەکاتەوە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سکاڵاکەی سەرۆکوەزیران بارزانیدا داوا  کرابوو مافی پێکهاتەکان گرەنتی بکرێت، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیارەکەی دەستەی دادوەری کۆمیسیۆنی لەبارەی دابەشکاری کورسییەکانی پەرلەمان و گەڕاندنەوەی کورسیی پێکهاتەکان پەسەند کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: