بزووتنەوەی ئیسلامی: لەگەڵ ئەوەین مافی پێکهاتەکان زامن بکرێت

شەیری بکە لە:
بزووتنەوەی ئیسلامی: لەگەڵ ئەوەین مافی پێکهاتەکان زامن بکرێت

لۆگۆی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان

ئاڤا نیوز


بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، پێداگرە لەسەر بەشداریکردنی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لە هەڵبژاردن و گرەنتیکردنی مافی پێکهاتەکان.


وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان پێنج کورسیی کۆتا بۆ پێکهاتەکان تەرخان کرد، لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆچوونی جیاوازییان لەسەر ئەو بڕیار هەیە.


لێدوانی فەرمی: عیرفان عەبدولعەزیز، ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند: "سیستەمی یەک بازنەیی زیاتر لە بەرژەوەندی پێکهاتەکان بوو، هەمیشە لەگەڵ ئەوەدابووین مافی پێکهاتەکان دابین بکرێت، گرنگ نییە بە چ شێوازێک بێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای سکاڵای  سەرۆکوەزیران بارزانی لەسەر کۆمیسیۆن دەربارەی کورسی پێکهاتەکان و سیستەمی هەڵبژاردن، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران پێنج کورسیی کۆتای لەسەرجەم پارێزگاکان بۆ پێکهاتەکان تەرخانکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: