ئایدن مەعرووف: گەراندنەوەی کورسی پێکهاتەکان بەم شێوەیە ڕەتدەكەینەوە

شەیری بکە لە:
ئایدن مەعرووف: گەراندنەوەی کورسی پێکهاتەکان بەم شێوەیە ڕەتدەكەینەوە

ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری گەراندنەوەی پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان ڕەتدەکەینەوە.


وێنە گەورەکە: دوای ناڕەزایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتەکان و سکاڵای سەرۆکوەزیران بارزانی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە بڕیارێکی خۆیدا چووەوە و بەشێك لە کورسی بۆ پێکهاتەکان گەڕاندەوە.


لێدوانی فەرمی: ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێمە وەک تورکمان دابەشکردنی کورسی کۆتاکان بەو شێوەیە قبوڵ ناکەین کە لەسەر بنەمای جوگرافیا و کەمکردنەوەی بۆ پێنج کورسی، داوای گەراندنەوەی 11 کورسیمان کردبوو نەک بەو شێوازە هەڵەیە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان بەسەر چوار بازنەدا دابەش کراوە، بەمشێوەیە؛ 34 کورسی بۆ هەولێر، 38 کورسی بۆ سلێمانی،  و 25 کورسی بۆ دهۆک و سێ کورسیش بۆ هەڵەبجە.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ