هۆگر چەتۆ: دەکرێت سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر هەڵبژاردن بکرێت

شەیری بکە لە:
هۆگر چەتۆ: دەکرێت سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر هەڵبژاردن بکرێت

هۆگر چەتۆ- وێنە:سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


بەرپرسی تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان، دەڵێت "دەکرێت سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر هەڵبژاردن بکرێت، چونکە سەرلەنوێ پرۆسەی ئامادەکارییەکان دەستپێ ناکرێتەوە.


وێنە گەورەکە: دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان تەرخان دەکات، بەمەش پێنج کورسی پێکهاتەکان دەگەڕێنێتەوە.


لێدوانی فەرمی: هۆگر چەتۆ، بەرپرسی تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان بە ئاڤا نیوزی  گوت: کۆمیسیۆن ئێستا تۆمارکردنی بایۆمەتری کردووەتەوە چونکە تەمەنی نوێ دەگرێتەوە و کاتێکی دیکە دەستنیشان دەکات بۆ تۆمارکردنی لیست و ناوی نوێ و دەستکاریکردن، نزیکەی 50 ڕۆژی پێویستە بۆ چاپکردنی کارتی دەنگدان.


لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای بڕیارەکەی کۆمسیۆن و دادگەی فیدراڵی، لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کاتێک بۆ هەڵبژاردن دیاری بکرێت.


گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بڕیارە سبەی چوارشەممە 22-05-2024، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە چاوەڕوان دەکرێت دەنگ لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمیسیۆن بدات بۆ ماوەی شەش مانگ کە تەمەنەکەی تا 7-1-2025 درێژ دەکرێتەوە.
  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: