سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز 

 

گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی سەرۆککۆماری ئێران، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران دەکات.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 19-5-2024 ئەو هەلیکۆپتەرەی سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی ئەو وڵاتەی هەڵگرتبوو، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە کەوتەخوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەست دا.


لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤانیوزی ڕاگەیاند: شاندێک بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران دەکات، ئامانج لە سەردانەکە بەشداریکردنە لە ڕێوڕەسمی پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی پێنچشەممە 23-5-2024 سەرۆککۆماری ئێران لە ئارامگای ئیمام ڕەزا لە مەشهەد بەخاک بسپێردرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان