کلارا عەودیشۆ: دڵخۆشین بە گەڕاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان

شەیری بکە لە:
کلارا عەودیشۆ، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان

کلارا عەودیشۆ، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان

ئاڤا نیوز 

 

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە پشکی کرسیتیانەکان دڵخۆشی خۆی بە بڕیاری گەڕاندنەوەی کورسیی پێکهاتەکان دەردەبڕێت، بەڵام هێشتا تێبینیان هەیە.

 

وێنە گەورەکە: دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان تەرخان دەکات، بەمەش پێنج کورسی پێکهاتەکان دەگەڕێنێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: کلارا عەودیشۆ، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئێمە دڵخۆشین بە بڕیاری گەڕاندنەوەی پێنج کورسیی کۆتای پێکهاتەکان، بەڵام تێبینیمان لەسەر شێوازی دابەشکردنەکە هەیە".

 

زانیاریی زیاتر: لەبارەی شێوازی دابەشکردنەکە کلارا عەودیشۆ پێیوایە، بەو شێوازە دابەشکردنە بەسەر سێ پارێزگاکان "غەدرێکی گەورەیە" لە پێکهاتەکەیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان