کۆمیسیۆن داواکاریێکی پارتی لەبارەی هەڵبژاردن جێبەجێ دەکات

شەیری بکە لە:
ساتی دەنگدانی دەنگدەرێک - وێنە: محەممەد شوانی

ساتی دەنگدانی دەنگدەرێک - وێنە: محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق  لە هەرێمی کوردستان 173 ناوەند بەڕووی دەنگدەران دەکاتەوە بۆ ئەوەی مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بکەن، ئەو دەنگدەرانەی کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەبووە دەتوانن دووبارە مامەڵەکە بکەنەوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی کوردستان، پارتی و پێکهاتەکان   ناڕەزایەتییان لە شێوازی هەڵبژاردن دەربڕی، یەکێک لە ناڕەزایەتییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری سەدان هەزار دەنگدەرە. 

 

بۆچی گرنگە: زیاتر لە 250 هەزار کەس کە دەکاتە ڕێژەی 20%ـی لە هەرێمی کوردستان کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە، بە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە ئەو سەدان هەزار کەسە بێبەش نابن لە  مافی دەنگدان. 

 

لێدوانی فەرمی: د.عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "تاوەکو وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت، پڕۆسەی دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بەردەوام دەبێت".

 

ژمارەکان وادەڵێن: ئەو 173  ناوەندە بەمشێوەیە بەسەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دابەش کراون.


  • - هەولێر: 53 ناوەند

  • - سلێمانی: 73 ناوەند 

  • - دهۆک: 41 ناوەند 

  • - هەڵەبجە: 5 ناوەند

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: