کورسیی پێکهاتەکان گەڕێنرایەوە

شەیری بکە لە:
گرافیک: ئاڤا نیوز

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان 5 کورسیی کۆتای بۆ پێکهاتەکان تەرخان دەکات. 

 

وێنە گەورەکە: دوای ناڕەزایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتەکان و سکاڵای سەرۆکوەزیران بارزانی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە بڕیارێکی خۆیدا دەچێتەوە و کورسی بۆ پێکهاتەکان دەگەڕێنێتەوە.
 
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا لە کۆی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان تەرخان بکرێت و 95 کورسییش گشتی بێت.

 

بڕیارەکە بەم شێوەیەیە: بەپێی بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن کورسیی پێکهاتەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش کراوە:


کورسییەکی مەسیحی و کورسییەکی تورکمان بۆ هەولێر 


کورسییەکی مەسیحی و کورسییەکی تورکمان بۆ سلێمانی 


یەک کورسیی ئەرمەنەکان بۆ دهۆک 

 

 گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ڕۆژی سێشەممە 21-05-2024 دادگەی فیدراڵی دادبینی بۆ سکاڵایەک تایبەت بە کورسیی کۆتا و سیستمی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەکات، کە لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانی دژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن تۆمارکراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان بەسەر چوار بازنەدا دابەش کراوە، بەمشێوەیە؛ 34 کورسی بۆ هەولێر، 38 کورسی بۆ سلێمانی،  و 25 کورسی بۆ دهۆک و سێ کورسیش بۆ هەڵەبجە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: