فەرەنسا پشتیوانی دەستگیرکردنی سەرانی ئیسرائیل و حەماس دەکات

شەیری بکە لە:
فەرەنسا پشتیوانی دەستگیرکردنی سەرانی ئیسرائیل و حەماس دەکات

ئاڵای فەڕەنسا

ئاڤا نیوز

 

فەرەنسا ڕایدەگەیێنێت، پشتیوانی لە سەربەخۆیی دادگەی دادی نێودەوڵەتی دەکات، کە داواکارە گشتییەکەی داوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و هەروەها یەحیا سینواری سەرکردەی حەماسی کردووە .

 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند: "هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل سەرکۆنە دەکەین و هەروەها دەبێت ئیسرائیل پابەندی یاسای نێودەوڵەتی بێت، چونکە ئاستی قوربانیانی سڤیل لە غەززە جێگەی پەسەندکردن نییە." 

 

زانیاریی زیاتر: فەرەنسا ئەوەشی گوتووە، کە لەگەڵ ئەوەدا نییە لە هیچ دۆخێکدا کەسانێک هەبن لەو کارانەی کە دەیانکەن ببەخشرێن، بەڵکو دەبێت دادپەروەرییان بەسەردا جێبەجێ بکرێت. 

 

بۆچی گرنگە: پشتیوانیی فەرەنسا وەک یەکێک لە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ دادگەی دادی نێودەوڵەتیی دەبێتە هۆی ئەوەی دادگا بتوانێت ڕۆڵێکی باشتر لە وەستاندنی شەڕی غەززە بگێڕێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ