لەبارەی تەواوکردنی جووتسایدی کەلار-سلێمانی زانیاری نوێ ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز 


وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕایگەیاند، جووتسایدی کەلار-سلێمانی ساڵی 2011 دەستی پێکردووە، دەبوایە ساڵی 2014 تەواو بکرێت، بەڵام تا کابینەی نۆ 15%ی کارەکانی تەواوکرابوو.


بۆچی گرنگە: ڕێگای کەلار-سلێمانی بەهۆی خراپی و تێکچوونیەوە ڕۆژانە ڕووداوی هاتووچۆی تێدا ڕوودەدات و هاونیشتمانییەکی زۆر تێدا بوونەتە قوربانی، ڕیگاکە ناونراوە ڕێگای مەرگ.


لێدوانی فەرمی: دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئاڤانیوزی گوت: پلانی تەواوکردنی جووتسایدی نێوان پارێزگاکانمان هەبووە، بەنموونە جووتسایدی کەلار-سلێمانی لە 2011 تێدا دەست بەکارکردن کراوە، دەبوایە لە 2014 کارەکانی تەواو بکرێت، بەڵام دوای هەشت ساڵ تەنیا 15%ی کارەکانی جێبەجێکراوە.


لە لایەکی دیکەوە: لە 2019 کاتێک پرۆژەی جووتسایدی کەلار-سلێمانیمان وەرگرت، لە چوار ساڵی ڕابردوودا توانیمان 80%ی کارەکانی تەواو بکەین، ئەگەر هیچ کێشەیەکی دارایی دروست نەبێت، تا کۆتایی 2024 پرۆژەکە تەواو دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان