ساسان عەونی: ڕێکارەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەردەوامە

شەیری بکە لە:
ساسان عەونی: ڕێکارەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەردەوامە

وێنەی كۆبوونەوەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە تێیدا هەنگاوە كردارییەكانی دابەشكردنی زەوی چووە بواری جێبەجێكردنەوە

ئاڤا نیوز


وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕێکارەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەردەوامە و لە ماوەیەکی نزیکدا فەرمانەکە جێبەجێ دەکرێت.


وێنە گەورەکە: دوای 18 ساڵ لە ڕاگرتنی، زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی سێی ئەمساڵ بڕیارێکی لەوبارەیەوە دەرکردووە.


لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو شارەوانیانەی لە ناو سنووری ماستەرپلان زەوییان هەیە و دەستنیشان کراون لە ناو نەخشە، ئەوانەی پێویستی بە فراونبوونی ماستەرپلانە کاری لەسەر دەکرێت.


زانیاریی زیاتر: ڕێکارەکان بەردەوام هەیە تاوەکو لیستی ناوەکانیش تەواو دەبن لە ماوەی دیاری کراودا ئەو فەرمانە جێبەجێ دەکرێت.


بۆچی گرنگە: بڕیارەکەی حکومەت، 30%ـی فەرمانبەران دەگرێتەوە کە نزیکەی 200 هەزار کەس دەکات، هەر فەرمانبەرێکیش دەتوانێت بە پێی سنووری جوگرافی و کارکردنی سودمەند ببێت، بەو مەرجەی پێشتر لە یەکەی نیشتەجێبوون و زەوی سودمەند نەبووبێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: