زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەریی کەرکووک قەرەبوو دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەریی کەرکووک قەرەبوو دەکرێنەوە

دیمەنێکی ڕووداوەکە- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایانگەیاند، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بۆ لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی هۆکاری سووتانی بازاڕی قەیسەریی لەسەر هێڵن.


بۆچی گرنگە: لایەنە کوردییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک خۆیان بە پشتیوان و داکۆکیکاریی خەڵکی شارەکە دەزانن، دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، ئەم هێزانە خوازیاری وەرگرتنەوەی ڕۆڵ و پێگەی جارانی خۆیانن. 


چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ یەکشەممە، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی کۆنی قەیسەریی کەرکووک کەوتەوە، بە گوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە 100 دووکان و کۆگا سووتاون.


لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ڕایگەیاند: تا دۆزینەوەی هۆکاری ڕووداوەکە هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ لیژنەکانی لێکۆڵینەوە دەبین، چونکە بۆ جاری دووەمە هەمان بازاڕ دەسووتێت، جگە لە دووکانەکان کۆگاکانیش سووتاون.


لە لایەکی دیکەوە: ڕێبوار تەها، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکیتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ڕایگەیاند: ئامانجی سەردانەکەمان دوو خاڵە، یەکەم زانینی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە، دووەم قەرەبووکردنەوەیان لەلایەن ‌حکومەتەوە، پێداگر دەبین لەسەر قەرەبووکردنەوەیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: