ئیبراهیم ڕەئیسی. وێنە: میدیای ئێران
ئاڤا نیوز
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، 23-05-2024 تەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی لە شاری مەشهەد بە خاک دەسپێردرێت.
وێنە گەورەکە: بە گوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، تەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوەڵەکانی لە شاری تەورێزەوە بەرەو قوم و پاشان تاران بەڕێ دەکرێن، پاشان تەرمی سەرۆککۆمار ڕۆژی پێنجشەممە دەبرێتە مەشهەد و لەوێ بەخاک دەسپێردرێت.
لێدوانی فەرمی: موحسین مەنسووری، سەرۆکی کۆمیتەی بەخاکسپاردنی ڕەئیسی و هاوەڵانی ڕایگەیاند: ڕۆژی سێشەممە تەرمەکان بەرەو قوم و پاشان تاران بەڕێ دەکرێن. ڕۆژی چوارشەممە لە تاران بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ناوخۆیی و میوانانی بیانی ڕێورەسمی بەڕێکردن بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی زیاتر: پاشان تەرمی سەرۆک کۆمار سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە لە تەنیشت ئارامگای ئیمام ڕەزا لە مەشهەد بەخاک دەسپێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبەر ڕێوڕەسمەکان ڕۆژی چوارشەممە لە سەرتاسەری ئێران پشووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی پێشووی بەڕازیل بە هەوڵدان بۆ کودەتا تۆمەتبار دەکرێت
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: پەنابردن بۆ تیرۆر خۆكوژییە بۆ نەتەوەكەمان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیارترین كەسایەتییەكان كە لە پێنجەمین كۆڕبەندی مێپس بەشدارن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین مرۆڤی جیهان لە کوردستانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیی دەکات