وردەکاری ڕێوڕەسمی ناشتنی سەرۆککۆماری ئێران دەخرێتەڕوو

شەیری بکە لە:
وردەکاری ڕێوڕەسمی ناشتنی سەرۆککۆماری ئێران دەخرێتەڕوو

ئیبراهیم ڕەیسی.وێنە؛ میدیای ئێران

ئاڤا نیوز

 


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، تەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرەکانی بۆ گۆڕەپانی ڕاپەڕینی شەهیدانی تەورێز گواستراونەتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 19-5-2024 ئەو هێلیکۆپتەرەی سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکەی وڵاتەکەی هەڵگرتبوو، "بەهۆی خراپی کەشوهەوا کەوتەخوارەوە"، دوای گەڕانێکی 18کاتژمێریی توانرا هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی و سەرجەم سەرنشینەکانیشی بە سەرۆککۆماریشەوە بە مردوویی بدۆزرێنەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە کاتژمێر 4:00 بەکاتی ئێران، لە مزگەوتی تەورێز ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەڕێوەبچێت، هاوکات سبەی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی خەڵکی شارەکە بۆ سەرۆککۆمار ئەنجامدەدرێت.

 

زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، "ڕۆژی سێشەممە 21-5-2024 تەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لەشاری مەشهەد بەخاک دەسپێردرێت."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: